عێراق دەستیگرت بەسەر دوو بەلەمی ئێراندا کە سنوورە ئاوییەکانیان بەزاندبوو

هێزە دەریاییەکانی عێراق  دەستیان گرت بەسەر دوو بەلەمی ڕاوکردن کە ژمارەیەک ڕاوچی ئێرانی لەسەر بوە بەمەبستی ڕاوکردنی ماسی بە شێوەی نایاسایی سنورە ئاوییەکانی عێراقیان بەزاندوە .

ئەمڕۆ فەرماندەیی هێزی دەریایی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بەسەر دوو بەلەمدا گرتوە کە ١٤ ڕاوچی ئێرانیان لەسەربو، بەهۆی بەزاندنی سنورە ئاوییەکانی عێراق لە ناوچەی بەندەری فاوی گەورە و راوکردنی ماسی بەشێوەی نایاسایی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزی دەریایی عێراق بڵاویکردەوە، هێزێک لە بنکەی دەریایی ئوم قەسرەوە، بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی لیوای دەریاوانیی، مازن عەبدولواحید، فەرماندەی هێزی دەریایی لەڕێگەی بەلەمی (P-308) لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و لەسەر بنەمای زانیاری وردیی هەواڵگری، توانیان دەست بەسەر دوو کەشتی چەکداری ئێرانی بگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دوو بەلەمە ١٤ کەسی ڕەگەزنامەی ئێرانیان هەڵگرتبوو، بەهۆی بەزاندنی سنوورە ئاوییەکانی عێراق و بەنایاسایی راوکردنی ماسی لەناو کەناڵی کەشتیوانی بەندەری گەورەی فاو دەستگیرکراون.

فەرماندەیی هێزی دەریایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماسیدا گرتوە، لەئێستاشدا تۆمەتبارەکان براونەتە بنکەی دەریایی ئوم قەسر، بە مەبەستی ڕادەستکردنیان بە بنکەی پۆلیسی فاو و جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان..

 

ر.س

Comments are closed.